بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەزاران کەس ڕۆژی یەکشەممە لە شاری ئیستەنبوڵ خۆپیشاندانیان کرد و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە زیادبوونی گوشار و سنووردارکردنی کەناڵە میدیاییەکانی دژبەری حکوومەتی تورکیا.
ناڕەزایەتییەکان لەلایەن پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنەوە بانگهێشت کران و دوای هەڵکوتانە سەر نووسینگەکانی تۆڕی تەلەفزیۆنی کەناڵی سوووز جۆ لەلایەن پۆلیسەوە و دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە کارگێڕانی باڵای ئەو تۆڕە هاتە ئاراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، حکومەتی تورکیا یەکێک لە کارگێڕە پەسەندکراوەکانی خۆی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کۆمەڵە میدیاییە .
خۆپیشاندەران دروشمی پشتیوانی لە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕۆژنامەنووسانیان بەرزکردەوە و حکومەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیایان بە سەرکوتکردنی میدیای ڕەخنەگرانە تۆمەتبار کرد.
دەسەڵاتدارانی تورکیا لە دوو مانگی ڕابردوودا چەند ڕۆژنامەنووسێکیان لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووماڵکردنی فەزیحەی بازاڕی بۆرسە کە چەند ملیار دۆلاری تێچووە، دەستبەسەر کردووە.
هەروەها به پێی ئاماری کۆمەڵەی داکۆکی له مافەکانی میدیا، له ئێستادا 25 ڕۆژنامه نووس له تورکیا زیندانی کراون.
Your Comment